گێتی
شه‌رع به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى سوریا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتى سوریا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌رێكه‌وت و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنك ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسه جیهانییه‌كان "ئه‌حمه‌د شه‌رع له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پرسى گرنگى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه و بڕیارى گرنگ ده‌درێت و سه‌ردانه‌كه‌شى ماوه‌ى پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت".
یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانى شه‌رع له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا پرسى رۆژئاواى كوردستان و هه‌سه‌ده ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرژیانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو له نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا دروستبووه و هێرشه‌كانى هه‌ردوولا بۆ سه‌ر یه‌كتری له ناوچه كوردنشینه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
پرسێكى تر، بابه‌تى پشتیوانى ئه‌مه‌ریكایه بۆ سوریاى نوێ له بوارى سه‌ربازى و ئابوورى، شه‌رع چاوى له‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى ئه‌و وڵاته بێت و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى بكات، هه‌روه‌ها بابه‌تى رێككه‌وتنى سوریا و ئیسرائیل یه‌كێكى تر ده‌بێته له به‌رنامه‌ى كارى شه‌رع كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسى لێوه‌ده‌كرێت.
ع
بیروڕا



