گێتی
سێ وڵاتى زلهێز دانیان نا به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سێ وڵاتى گه‌وره، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا و ئوسترالیا به فه‌رمى دانیان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین نا.
كیر ستامەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگه‌یاند "بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا رادەگەیەنم، داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەكەین و ئەمە خەڵاتكردنی حەماس نییە".
وتیشى "قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات و حكومەتی ئیسرائیلیش بەشێوە بەربەرییەكەی بەردەوامە لە هێرش بۆسەر شاری غەززە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیوا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتیی بەرەو كاڵبوونەوە دەڕوات، دەبێت ریفۆرم لە دەسەڵاتی فەلەستینیدا بكرێت و ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت، چارەسەری دوو دەوڵەتیی وەكو بەڵێنێكە بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ ئایندەیەكی باشتر".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره وایه له دوو رۆژى داهاتوو، ئیمانوێل ماكرۆنى، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمى دان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین بنێت، هه‌روه‌ها هه‌فته‌ى رابردووش به فه‌رمى حه‌وت ده‌وڵه‌ت دانیان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین نا.
ع
بیروڕا



