گێتی
پزیشكیان و عیراقچى ده‌چنه ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رۆك كۆمارى ئێرانیش بچێته ئه‌مه‌ریكا.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند " عەباس عیراقچی، بۆ به‌شداریكردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتووه".
وتیشى "عیراقچی یاوەری سەرۆک کۆمارى ئێران دەبێت بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێبكه‌وێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى راگه‌یاند "تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا ڤیزاى به مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌فه‌رى ئه‌و وڵاته بكات.
ع
بیروڕا



