گێتی
ناتانیاهۆ: لە باشووری سوریا ناکشێینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد گفتوگۆی ئەمنی هەیە بۆ داماڵینی چەک لە باشووری سوریا و پاراستنی سنوورەکانیان.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "هێزەکانیان لە باشووری سوریا جێگیرکراون و ناکشێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەلئەبیب گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ دیمەشق دەکات بۆ داماڵینی چەک لە باشووری سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو "پاراستنی دروزەکان لە سوریا بەشێکە لە ئەگەری هەر رێککەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری سوریا".
باسی لەوەشکرد "سەرکەوتنەکانی ئیسرائیل بەسەر حزبوڵڵادا رێگەی نوێی بۆ ئاشتی لەگەڵ سوریا کردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا