گێتی

بەریتانیا: کۆچی نایاسایی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا: کۆچی نایاسایی بەردەوامە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکرد رۆژی هەینی رابردوو هەزار و 72 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی وڵاتەکەی.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند "کۆچبەرەکان لە رێگەی 13 بەلەمەوە هاتوون، هەر بەلەمێک 80 کۆچبەری لەسەر بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانیان بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی چڕکردووەتەوە کە بووەتە گرفتێکی گەورە لەبەردەم وڵاتەکەیان".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەریتانیا بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی چەندین رێککەوتنی لەگەڵ فەڕەنسا، عیراق و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقا کردووە بەڵام تاوەکو ئیستا هەوڵەکانی بێ ئەنجام بووە و بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا زیاتر لە 32 هەزار کۆچبەری نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan