کوردستانی

سلێمانی.. بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە شوێنەکانی دیکە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە شوێنەکانی دیکە درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشێک شوێنەکانی دیکەی شاری سلێمانی بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رەمەزاندا چاودێری بازاڕ و دوکانەکان دەکرێت بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان.

لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی چاودێری بازرگانی سلێمانییەوە نرخی هەموو ئەو کاڵا و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتییانمانمان لایە لە رابردوودا دەزانین نرخیان چۆنە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە  لە مانگی رەمەزاندا بە وردی چاودێری بازاڕ و دوکانەکان دەکەین لە هەرشوێنێک گۆڕانکاری لەو نرخانەدا کرابێت  رێکاری یاسای بەرامبەر ئەو شوێنە دەگیرێتە بەر".

لەشکر حامید ئەوەشی ئاشکرا کرد "بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە سبەینێوە ئارایشتگاکانی خانمان و هۆڵەکانی لەشجوانی و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە، هەروەها دەبێت لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 5:00ی ئێوارە کراوەبن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان