گێتی
ئێران دهستیكرد به نۆژهنكردنهوهى دامهزراوه ئهتۆمییهكانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران رایگهیاند، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان، دامەزراوە ئەتۆمییە رووخاوەکان لە هێرشی ئەمهریکا، نۆژەن دەکرێنەوە.
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران به سکای نیووزى ڕاگەیاند "دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە شەڕی دەستدرێژانەی ئەمهریکادا خاپوور بوون، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەی هێرشی دووبارەی ئیسرائیل، نۆژەن دەکرێنەوە".
وتیشی "ئهوهى گرنگه ئەوەیە کە زانست، تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی، ریشەیەکی دێرین و قووڵی لە مێژووی ئێراندا هەیە و ئێران مافی خۆیەتی بەرگریی لە گەشەی توانستی ناوهکیی بکات و ئێمە زۆرجار وتوومانە کە ئەو کارە بە مەبەستی ئاشتیخوازانە دەکەین".
ئهوهشى خستهڕوو "ئاستی پیتاندن کە لە رایگشتیی و میدیاکاندا بڵاوبووهتەوە، لە لایەن سیاسەتوانان، درۆزنان و دوژمنانی ئێمەوە پەرەی پێدراوە و ئاستی باڵای پیتاندن، هەمیشە بۆ شهڕ نییە و ئێمە بۆ ئامراز و کەرەسەی ئەندازەگرتنی وردبینانە و هەستیار پێویستمان بە پیتاندن لە ئاستی باڵادایە".
ع
بیروڕا



