کوردستانی

هه‌رێم بڕیاریدا داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم بڕیاریدا داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا بنێرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارشەممە، بڕیاریدا بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، بۆ مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ پاره‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، ئه‌وه‌ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، له‌ كاتى هاتنى پاره‌كه‌ش له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت".

 ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو كۆمپانیاكان كراوه‌، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گرفت دروست نه‌بێت، به‌غدا ئاماده‌یه‌ تا كۆتایی ساڵ مووچه‌ى سه‌رجه‌م مانگه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan