کوردستانی
ورده‌كاریی ده‌ستگیركردنى سێ كه‌س به تاوانی كوشتنى ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى هه‌واڵێك كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سێ كه‌س به تاوانی كوشتنى ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م، كه‌سایه‌تى گه‌رمیان ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "دوای ئەوەی لەرێگای کامێراکانی چاودێرییەوە شوێنپێی تاوانی کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم دیاریكراوه، بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی بە‌غداد توانرا سێ تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکرێن کە عەرەبن".
یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەوڵیدا لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشتی دەرەوە بکات، بەڵام دەستگیرکراوە و دانی ناوە بەوەدا کە دوو هاوکاری تر‌ى لەگەڵدا بووە لە کفری و نەیانتوانیوە دەرباز بن، هەر بۆیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ئەو دوو تۆمەتبارەی تر لە کفری دەستگیرکراون".
دره‌نگانى شه‌وى رابردووتر، هه‌واڵى كوشتنى ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م، كه‌سایه‌تى ناوچه‌ى گه‌رمیان بڵاوكرایه‌وه كه له‌ناو باخه‌كه‌ى خۆى له سنورى كفرى كوژرابوو.
ع
بیروڕا



