کوردستانی

به‌غدا نابێت بیانو به‌ هه‌رێمى كوردستان بگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا نابێت بیانو به‌ هه‌رێمى كوردستان بگرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، له‌ دواى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى پرسى نه‌وت و مووچه‌، پێویسته‌ چیتر به‌غدا بیانو به‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌گرێت.

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى رابردوو هه‌تا ئێستا به‌رانبه‌ر به‌ به‌غدا نه‌رمى نواندووه‌ و هه‌مووكات ئاماده‌ى ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌پێى ده‌ستور رێككه‌وتن بكرێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێت".

وتیشى "پرسى مووچه‌ په‌یوه‌ندیدار نییه‌ به‌ هیچ پرسێكى تر و ناكرێت به‌ یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌، به‌غدا به‌ سیاسیی نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ ژیان و قوتى خه‌ڵكى كوردستانه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌ و نایاساییه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ دواى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و هه‌نارده‌كردنى كرا، كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌ركرا، پێویسته‌ چیتر به‌غدا مووچه‌ له‌واده‌ى خۆى بنێرێت و بیانو به‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌گرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan