کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و رێككه‌وتن و مووچه ته‌وه‌ره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رێككەوتنی هەناردنەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكات، له‌گه‌ڵ داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵى".
به‌پێى زانیارییه‌كان "هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵ دەدرێت، بەوەش لە حاڵەتی رەوانەكردنی چارەنووسی مووچە یەكلایی دەبێتەوە و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرج دەكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌وه و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق داوایكرد له ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق كرد، مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رجبكات".
ع
بیروڕا



