کوردستانی
سەرتاشێکی کاکەیی لە یەکەم رۆژی رەمەزان کارێکی جیاواز دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن
وەکو رێزێک بۆ پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سەرتاشێکی کاکەیی وێڕای پیرۆزبایی کردن لە یەکەم رۆژی ئەم مانگەی کردە خۆڕایی و بێ بەرامبەر قژی هاوڵاتییانیش چاک دەکات.
هەڵۆ نادر کاکەیی، سەرتاشێکی هەڵەبجەیە و لە ساڵی 1992 سەرقاڵی ئەم پیشەیە و ماوەی سیانزە ساڵە بە بەردەوامی لەسەرتای هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکەم ڕۆژی دەکاتە بێ بەرامبەر و و بۆ رۆژانی دواییش نرخی قژچاک کردنیش بۆ 2000 دینار کەم دەکاتەوە.
ئەو باس لەوەش دەکات "ئەمە بۆ ڕێزگرتنێکە لە پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و برەودان بە پێکەوەژیانی نێوان کاکەییەکانی و موسوڵمانەکان کە چەندین ساڵە پێکەوە بەئارامی لەگەڵ یەک دەژین".
پێشتریش هەڵۆ نادر بڕیاری داوە بۆ ماوەی یەک ساڵ قژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر چاک بکات و ئەوەشی توانای نەبێت بێتە دوکان ئەوا خۆی دەچێتە لای و بۆی چاک دەکات.