عیراقی
ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا درێژ کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ ئەو هاوڵاتییە عیراقییانەی سەردانی ئێران دەکەن درێژکردەوە و ئەمەش لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
لە راگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئێران لە عیراق رایگەیاند "لەپێناو پتەویی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عیراق و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هەردوولا، ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە 28/12/2019 بۆ 25/2/2020 درێژکرایەوە".
لە راگەیاندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە "ئەو مۆرەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە لە پاسپۆرت دەدرێت وەکو ڤیزای یەک مانگی دادەنرێت و پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم ماوەیە ناکات".