کوردستانی
لێخۆشبوونی گومرگی راگیرا لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان رابگرێت راشیدەگەیەنێت ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردە دەكرێن لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان رابگرێت راشیدەگەیەنێت ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردە دەكرێن لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ههرێمی كوردستان کە بڵاویکردووەتەوە و تێدا هاتووە "سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگی بۆ كاڵا و بابەتەكان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێنێك بێت و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت، راگیران".
ئاماژەی بەوەشداوە "ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردە دەكرێن، لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".