کوردستانی
کاتەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە رەمەزاندا گۆڕانی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.
تاریق سەمین، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکەینەوە بە هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕانکاری لە بەرنامەی کارکردنیان دەکرێت".
ئاماژە بەوەشکرد "بەپێی بەرنامە نوێیەکە پێویستە رۆژانە لە کاتژمێر (10:00)ی بەیانی تا (4:00)ی بەرەبەیان لە ئامادەباشیدابن هەرکاتێک کارەبا کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن".