گێتی
مه‌سعود پزیشكیان: رێگه ناده‌ین پشكنین بۆ ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانمان بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار بكرێین به‌بوونى چه‌كى ئه‌تۆمى، رێگه ناده‌ین چاودیرَهكانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆمى سه‌ردانى بنكه ئه‌تۆمییه‌كانمان بكه‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئێن بى سى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند " ئێران هیچکات دەستپێشخەرى شەڕ نەبووە، بەڵام هەر لایه‌نێك هێرشبکاتە سەرمان وەڵامێکی رووخێنەری دەدەینەوە، بەدڵنیاییەوە رۆژبەڕۆژ هەوڵی تۆکمە کردنەوە و بەهێز کردنەوەی خۆمان دەدەین تا کەسێک نەوێرێت بە ئاسانی هێرشبکاتە سەرمان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ جیهان په‌یوەندییەکی تەندروستمان هەبێت بەڵام به‌و جۆره نییە ئەگەر کەسێک یارمەتیمان نەدات خۆمان بەدەستەوە بدەین، ئێمە دەتوانین لەگەڵ خەڵکی خۆمان و بە ئەو یەکگرتوویی و پتەویەوە کە هەیە، لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک بوەستین، ئەو هەوڵانەی کە ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا لە دژی ئێمە ئەنجامی دەدەن، بۆ خۆی یەکگرتوویی ناوخۆیی ئێمەی زیاد کردووەتەوە".
باسى له‌وه‌شكرد "چاودێربیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمى جیهان، ئەگەر بڕیارە کە ئێران بە هەبوونی چەکی ئەتۆمی تاوانبار بکرێت، رێگه نادەین سەردانی ناوەندە ئەتۆمیەکانمان بکەن".
ع
بیروڕا



