گێتی
سبهینێ ترهمپ و ناتانیاهۆ گفتوگۆ دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمەریکا کۆببنەوە و لەسەر پرسی کەرتی غەززە و کۆتاییهێنان بە شەڕ گفتوگۆ بکەن.
بهپێى زانیاریی میدیا جیهانییهكان "کۆبوونەوەکە بۆ بنیامین ناتانیاهۆى سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل چارەنوسسازە، چونکە رووبەڕووی فشارێکی زۆری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپى سهرۆكى ئهمهریكا بووەتەوە بۆ رازیبوون بە رێککەوتنە 21 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ".
باس لهوهشكراوه "لەلایەکی ترهوه هاوپەیمانەکانی لە کابینەکەیدا، دژی هەموو جۆرە رێککەوتن و ئاگربەستێکن لەگەڵ حەماس".
بە رازیبوون بە رێککەوتنەکە ناتانیاهۆ رەنگە هاوپەیمانەکانی لە حکومەتدا لە دەستبدات، بە رازینەبوونیش بە رێککەوتنەکە رەنگە پشتیوانییەکانی ترەمپ لەدەستبدات.
ع
بیروڕا



