گێتی
ئێران سیخوڕێکی ئیسرائیلی لەسێدارە دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوەتەوە، دەزگای دادوەریی ئێران کەسێکی لەسێدارە داوە کە یەکێک بووە لە سیخوڕە گرنگەکانی ئیسرائیل.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند "سیخوڕەکە ناوی (بەهمەن چۆبی ئاسڵیان)ەو کاری کۆکردنەوە و ناردنی زانیاریی بووە لەرێی ئینتەرنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئاسڵیان، سیخوڕێکی متمانەپێکراوی ئیسرائیل و شارەزای داتابەیس بووە و لە رێگەی کۆمپانیایەکی بواری زانستی هاتووەتە ناو پڕۆژە هەستیارەکان و پەیوەندییەکانی ئێرانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئاسڵیان بەرپرسی هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە بووە کە لەلایەن کۆمپانیای رووماڵی مۆسادەوە بەرهەمهێنراون بۆ ئێران".
ب ح

بیروڕا