گێتی
مافی مانەوە بەم کۆچبەرانە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەبارەت بە دەرکردنى بڕیار و رێنمایی نوێ بۆ پێدانی مافی هاوڵاتییبوون و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی کۆچبەران پەیامێکی بڵاوکردەوە
شەبانە مەحمود وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند "پێویستە کۆچبەران کارێکیان هەبێت و بژێوی خۆیان دابین بکەن نەک داوای یارمەتییەکان و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ رێنمایی نوێ بۆ ئەو کۆچبەرانە دەردەکرێت، کە دەیانەوێت بمێننەوە و هەر خێزانێکیش پێنج ساڵ لە بەریتانیا ژیابێت مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی پێدەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کۆچبەرانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە مافی ژیان و کارکردن و خوێندن و وەرگرتنی یارمەتی و هەمان مافی هاوڵاتیی بەریتانیایان هەیە، پێویستە بەشداری بکەن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێشینەیەکی پاکیان هەبێت".
ب ح

بیروڕا