گێتی
ئه‌مه‌ریكا گڵۆپى سه‌وز بۆ ئۆكرانیا هه‌ڵده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا باس له ئه‌گه‌رى رێگه‌پێدانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن ئۆكرانیاوه له دژى روسیا.
كیس كیلۆگ، نێردراوی ئەمەریكا بۆ ئۆكراینا به فۆكس نیوزى راگه‌یاندووه "بەكارهێنانی ئۆكراینا بۆ چەكی ئەمەریكی بۆ بۆردمانكردنی قوڵایی خاكی روسیا ئەگەرێكی كراوەیە، دۆناڵد تره‌مپیش رێگه به‌وه ده‌دات".
له ماوه‌ى شه‌ڕى دوو ساڵه‌ى روسیا‌و ئۆكرانیا، هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ى به ئۆكرانیا نه‌داوه بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مه‌ریكى دژى روسیا.
دوو هه‌فته‌ى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى روسیا و ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا كۆبووه‌ته‌وه له‌باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا چه‌ندینجار داواى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى كردووه له‌نێوان تره‌مپ و پوتین، به‌ڵام پوتین ئاماده‌یی نیشاننه‌داوه.
ع
بیروڕا



