کوردستانی

بڕیار لە چارەنووسی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لە چارەنووسی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت
مەودا میدیا-

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت به‌هۆی كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیسته‌می خوێندندا هاتووه‌ ئاماژەی بەوەشکرد حكومه‌تی عیراقیش بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی 12 به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیدا بكه‌ن ئەگەر نزیکە لە هەرێمی کوردستانیش هەمان بڕیار بدرێت.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانەی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی کەناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند "تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ كردووه‌، به‌تایبه‌ت پۆلی 12ی ئاماده‌یی".

 هەروەها سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ دۆخێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ئاخۆ قوتابیانی ده‌ره‌كی پۆلی 12 كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌راییان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوون، هیچ ئاسانكاریه‌كیان بۆ ده‌كرێت وه‌زیری په‌روه‌ردی ئاشکرای کرد "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا زۆر له‌وه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیار سه‌رجه‌م قوتابیان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی بكه‌ن، واتا پێ ده‌چێت هه‌موو قوتابیانی پۆلی 12 "دخول عام" بكرێن".

ناوبراو وتی "حكومه‌تی عیراقیش بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی 12 به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیدا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌راییشدا ده‌رنه‌چوون، بۆیه‌ ئه‌گه‌ره‌كان زۆر له‌وه‌ نزیكن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان بڕیار جێبه‌جێ بكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان