گێتی

ئێران ترسی گەورەی خستووەتە دڵی ئیسرائیلەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ترسی گەورەی خستووەتە دڵی ئیسرائیلەوە


مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم، تەنیا لەماوەی 24 كاتژمێری دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە توانیویانە بە دیاریكردنی بەرپرسانی نوێ كاروبارەكانیان رێكبخەنەوەو بە شێوەیەكی زۆر باشتر لە جاران خۆیان ئامادە بكەن.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە كە تاران رۆژانە مووشەكی نوێ تاقی دەكاتەوە و خەریكی تۆكمەكردنەوەی توانا سەربازییەكانیەتی و  ئێستاش توانای بەرگری لە پێش هێرشەكەی ئیسرائیل زیاترە، بۆیە ئەوان هەست بە سەركەوتن دەكەن و نابێت ئەو هەستە بە كەم بزانین". 

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە"كە ئێران سوودی زۆری لە یارمەتییەكانی رووسیا و چین بینیوە و ئێستا سیستەمی ئاسمانی خۆی تۆكمەتر كردووە، بۆیە ئەگەر بۆ جاری دووەم ئیسرائیل هێرش بكاتەوە ئەوا شتێكی ئاساییترە بەلای وڵاتەكەوە و دەتوانێت بە باشی وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە". 

 رۆژنامەكە ترسی گەورەی خستووەتە دڵی بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بەوەی كە دەڵێت"ئەگەر جارێكیتر شەڕ درووست ببێتەوە ئەوا ئیسرائیل زیاتر لە ئێران زیانی بەردەكەوێت، چونكە دەسەڵاتی ئێران لەوە بەهێزترە كە ئیسرائیل بیری لێدەكاتەوە". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan