گێتی
حه‌ماس پێشنیاره‌كه‌ى تره‌مپ قه‌بوڵ ده‌كات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، چه‌ندین بڕیارى له‌باره‌ى وه‌ستاندنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل خسته‌ڕوو.
بڕیاره‌كانى تره‌مپ خۆى له چه‌ككردنى جه‌ماس و ئازادكردنى دیله‌كانى ئیسرائیل ده‌بینێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر حه‌ماس به‌و كاره رازیبێت، هێزه‌كانى ئیسرائیل قۆناغ به قۆناغ ده‌ست به كشانه‌وه ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ره‌نگه دۆخه‌كه خراپتر بێت.
ئاژانسى سی بی ئێس نیوزی ئەمەریكی بڵاویكرده‌وه "حەماس و بزاوەكانی تری فەلەستینی لە رازیبوون بە پلانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا نزیكن".
لای خۆیەوە حوسام بەدران، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حەماس رایگه‌یاندبوو "حه‌ماس بە رووی هەموو پێشنیارەكانی چارەسەری كراوەیە، بەڵام بێ سازشكردن لەسەر بەها جێگیرە نیشتمانییەكان".
بەپێی بەرپرسێكی فەلەستینی به ئاژانسه‌كه‌ى وتووه "ئەمڕۆ سێشه‌ممه، حەماس دەستی بە تاوتوێكردنی پلانەكەی ترەمپ لە لایەن سەركردەكانی و لەگەڵ تەواوی گرووپە فەلەستینییەكان كردووە".
لای خۆیەوە ماجید ئەنساری، وتەبێژى بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ ده‌ڵێت "پێشنیارە ئەمەریكییەكەی داوەتە حەماس و ئێستا كاتەكە زووە بۆ وەڵامدانەوە".
ع
بیروڕا



