کوردستانی
بەم شێوەیە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە قەزای کۆیەش بە هەمان شێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا و دوکان و بازاڕەکان داخران بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیەش رایدەگەنێت لە ئێستادا تاڕادەیەکی باش ژیان لە قەزاەکە ئاسایی بووەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد لە رەمەزاندا لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ و دوکانەکان دەکەن بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ.
هاوکار رەندیخانی، بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا تاڕادەیەکی باش ژیان لە قەزای کۆیە ئاسایی بووەتەوە، بەشێک لە دوکان و بازاڕەکان بۆ مانگی رەمەزان کراونەتەوە، بەڵام لە مزگەوتەکان داخراون بەس بانگی لێوە دەدرێت و قورئان تێدا دەخوێنرێت".
سەبارەت بەوە لەمانگی رەمەزاندا چۆن چاودێری دوکان و بازاڕەکانی کۆیە دەکرێت ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە وەک قائیمقامیەتی کۆیە لە رێگای لیژنە هاوبەشەکانمانەوە چاودێری سەرجەم نرخی کاڵا و شمەکەکان دەکرێت لە بازاڕ و دوکانەکاندا، بۆ ئەوەی نرخی شمەک گران نەکرێت و بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت".
بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ئاشکراشی کرد "نرخی هەندێک سەوزە و میوە کاتێک گران دەکرێت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین، چونکە هەندێک لەو بەرهەمانە تا دەگاتە فرۆشیارەکان تێچووی زۆرە بۆیە ئێمە خۆمان لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین لەو بابەتانە تاوەکو لە نرخەکە دڵنیادەبینەوە، چونکە ئەگەر هەر فرۆشیارێک نرخ گران بکات لەلایەن لیژنەکانمانەوە رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستاشدا لیژنەکان چاودێری دوکان و بازاڕەکان دەکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".