گێتی
ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان ده‌كرێت، نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، نرخى نه‌وت گرانه و حكومه‌ت به خاوی نه‌وت دابه‌شده‌كات
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "سبەی دەست بە دابەشكرنی نەوتی ماڵان دەكرێت، پرۆسەكە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست پێ دەكات و دواتر ناو سه‌نته‌رى شاره‌كان".
لاى خۆیه‌وه كامه‌ران سه‌میر، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده حكومه‌تیش نه‌وت دابه‌شبكات، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى نه‌وتى بازاڕ نابێت و ئێستا یه‌ك به‌رمیل به 150 هه‌زار دیناره".
وتیشى "پرۆسه‌كه‌ى حكومه‌ت زۆر خاوه‌ن و خه‌ڵك ئێستا نه‌وتى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى له زستان به گرانتر نه‌یكڕێت، ئێستا دابه‌شنه‌كرابێت، كه ساردى كرد سودى نابێت".
ع
بیروڕا



