گێتی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد سوپای وڵاتەکەی لە گەمارۆدانی تەواوەتی غەززە نزیك بووەتەوەو لەئێستاشدا بەشی رۆژئاوای کەرتەکەی کۆنتڕۆڵکردووە.

یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند "دەبێت دانیشتووانی غەززە کەرتەکە جێبهێڵن، چونکە هەركەسێك بمێنێتەوە وەك تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵ دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەمارۆدانی غەززە تووندتر دەکەنەوە و دانیشتووانەكەشی ناچار دەكرێن بەرەو باشوور و خاڵەکانی پشكنینی سوپای ئیسرائیل کۆچ بکەن و ناوچەکانیان جێبهێڵن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan