گێتی
سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستەقینەی دوو، سوپای پاسداران، پەیامێکی نوێ بڵاوکردەوە و هه‌ڕه‌شه له وڵاتان ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌ستمان پێتان ده‌گات.
سوپای پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه "بەڵێنی ڕاستەقینەی دوو پەیامێکی روون بوو بۆ جیهان و رژێمی ئیسرائیلى خراپەکار، کە سەردەمی هەڕەشەی بێ پاساو کۆتایی هاتووە"؟
باس له‌وه‌شكراوه "ئەم ئۆپراسیۆنە نەک تەنیا سزای سەخت لە وەڵامی دەستدرێژی و تاوانکارییەکانی دوژمن، بەڵکوو هەڵگری پەیامی کۆتایی سەردەمی هەڕەشەی بێ پاساو بوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هەر هەڵەیەکی نوێ و ئەگەری دەستدرێژییەک لە ئۆردوگای دوژمنەوە وەڵامێکی قورس‌تر و وردتر و کوشندەتری دەبێت لە رابردوو".
ع
بیروڕا



