گێتی

هەسەدە ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوریا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوریا دەكات


مەودا میدیا-
دوای زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانیان لەگەڵ هێزەكانی حكومەتی سوریا، شەوی رابردوو هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' ژمارەیەكی زۆر چەكدار و زرێپۆش و كەرەستەی سەربازییان لە دێرەزوور و حەسەكەوە گواستەوە بۆ ناوچەی دێرحافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب. 

هەندێك لە سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژئاوای سوریا بڵاویانكردەوە" هەسەدە ئەو سەرباز و كەرەستە سەربازییانەی گواستووەتەوە بۆ لادێكانی دێرحافر بۆئەوەی ناوچەكە لە هەر هێرش و پەلامارێكی هێزەكانی حكومەتی سوریا بپارێزێت، چونكە لە ئێستادا گرژییەكانی نێوانیان زیادیكردووە". 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە"هێزەكانی حكومەتی سووریا ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە چەند رێگایەكیان داخستووە، لەوانەش، رێگای سەرەكی دێرحافر-حەلەب و لە ناو شاری حەلەبیشدا رێگا لاوەكییەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان داخستووە كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی هەسەدەدان". 

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، حكومەتی سوریا دەستیكردووە بە لابردنی بەربەستە زەمینییەكانی نێوان ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەگەڵ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە كە ئامەش ئاماژەیە بۆ نیازی حكومەتی سوریا بۆ هێرش و پێشڕەوی.

هەموو ئەوانەش لە كاتێكدایە كە خولێكی نوێی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە كە بڕیاربوو لە دیمەشق بە نێوەندگیری ئەمەریكا بەڕێوەبچێت، شكستی هێنا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan