کوردستانی
چارەنووسی مووچەی مانگی یەک لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زیاتر لە ماوەی مانگێکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و مووچەخۆرانیش لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵن ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی پێ دابین ناکرێت، هاوکات ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان کە مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵە.
زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەوەی کە دەست بە دابەشکرنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی فەرمانبەران دەکرێت بە مەودا میدیا راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی پێ دابین ناکرێت و چاوەڕێی ئەوەیە حکومەتی عیراق پارەکە بنێرێت".
هاوکات شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان کە مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵە، چونکە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران داوایان لە وەزارەتی دارایی عیراق کردووە رایبگرێت، لەبەر ئەوەی رێکخستنەوە دەکرێت لە پارەی سێ مانگی پێشوو بۆ ئەوەی بزانرێت زیانی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە چەندە و لەگەڵ ئەو پارەی نێردراوە بۆ هەرێم بەراورد دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشنیازێکیان داوە بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئەم مانگە بەغدا پارەکە بنێرێت ئەوا لەمانگی داهاتووەوە هەرێم نەوت رەوانەی بەغدا دەکات، هەروەها تاوەکو ئێستا عادل عەبدولمەهدی بڕیاری لەسەر نەداوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەون بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان".