کوردستانی

هەولێر، 35 تۆن خورما لەناو دەبرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر، 35 تۆن خورما لەناو دەبرێت
مەودا میدایا-

بەڕێوەبەرایەتی چاودێريی بازرگانی لە هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە لە ناحیەی بەحرکەی ھەولێر لەناو كۆگایەكدا، دەستیان بەسەر 35 تۆن خورمای ماوە بەسەرچوودا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێريی بازرگانی لە هەولێر رایگەیاندووە "بە پشتبەستن بە زانیاری ھاووڵاتییان و بەھاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەحركە و چاودێری بازرگانی ھەولێر، توانییان دەست بەسەر 35 تەن خورمای ماوەبەسەرچوودا بگرین و رێگریمان لەوە كرد بخرێتە بازاڕەوە".

باسی لەوەشکردووە "ئەو خورمایە ھەم ماوەی بەسەرچووە، ھەمیش شوێنەكەی گونجاو نییە بۆ كۆگا كردنی خورما، بۆیە بڕیاری لەناوبردنی خورماكەمان داوە" ئاماژەی بەوەشكرد "بەدواداچوونمان كردووە ئەو جۆرە خورمایە نەبراوەتە بازاڕ".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان