کوردستانی

چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک بڕیارێكی نوێی دەرکرد بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی هاتووچۆ بەپێی بڕیارەکان بێت ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) دەکرێنەوە بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2020 ژمارەیەک بڕیایەک بڕیاری نوێی دەرکر کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.

2- كردنەوەی رێگای ھاتووچۆ بۆ ھێڵەكانی (پاس، مینی پاس) لەنێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.

3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن.

4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.

5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1/5/2020.

6- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە بە تایبەت ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە پێویستە راستەوخۆ سەردانی تیمە تەندروستییەكان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین، ھەر ھاووڵاتییەك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان رەفتار بكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

7-  ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕ و ئاسانكاری زیاتر بۆ كاسبكاران و ھاووڵاتییان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەسەڵات دەبەخشێتە قایمقامی قەزاكان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان