کوردستانی

هۆشداری توند درایە دوكاندارەكانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری توند درایە دوكاندارەكانی سلێمانی
مەودا میدیا-

چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر دوكان و شوێنێك پابەندی نرخەكان نەبێت سزای توند دەدرێن، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هەندێ دوكان نرخەكان بەرزدەكەنەوە.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تەواوی لیژنەكان كە چاودێری بازاڕ دەكەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و بەدواداچوون بۆ خراپی خواردن و خۆراكەكان لە بازاڕدا بڵاوەیان پێكراوە تا درەنگ پشكنین و گەڕان دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو "هەر شوێن و دوكانێك پابەند نەبێت بە نرخەكانەوە و بەرزبووونەوەی بۆ نرخەكانی كردبێت بە توندی سزا دەدرێت و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و دوكانەكەشی دادەخرێت.

وتیشی "نرخەكان هەر وەك نرخی پێش مانگی رەمەزانە، ئەگەر كەسێكیش بیەوێت نرخ بەرزبكاتەوە لیژنەكان سزای دەدەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان