کوردستانی
ناوچەیەكی سلێمانی كەرەنتینە كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تۆماركردنی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەیەكی شارباژێری سەر بە شاری سلێمانی، گوندێكی ئەو ناوچەیە خرایە ژێر كەرەنتینەوە.
گوندی وڵیاوا لە سنوری ناوچەی شارباژێر حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، لە لایەن تەندروستی سلێمانی و تەواوی لایە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنییەكان ئەو گوندە كەرەنتینەكراوە.
شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای شارباژێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو گوندە كەرەنتنەكراوە لە پێناو ژیانی هاوڵاتیان و تەواوی رێكارەكان گیراونەتەبەر".
وتیشی "دەرمان رێژكراوە و هەوڵدەدەین ئەو ماوەیەكە خەڵكی ئەو گوندە كەمترین بەریەككەوتنیان هەبێت لەگەڵ هاوڵاتیانی دەرەوە".
ئەو كەسەش كە بووەتە هۆی تووشبوون و بڵاوكردنەوەی نەخۆشیەكە دۆزراوەتەوە و پێشتر لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە.