کوردستانی
ئاوی دوكان گیرایەوە... داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە سنوری تەق تەق كەوتووەتە ناو ئاوی زێی دوكان، ئاوی زێكە گیراوەتەوە و داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتیان دەكرێت.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە سنوری تەق تەق كەوتووەتە ناو ئاوی زێی دوكان لە كاتژمێر 3 و نیو بۆ 5 و نیو ئاوی زێكە گیراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە تەواوی ئەو ناوچە و گوندانەی دەكەونە سەر ئەو زێیە ئاگاداری ئەو گرتنەوەیە بن و لای خۆمانەوە گیراوەتەوە تا ئەو كاتەی ئەو ئۆتۆمبێلە دەردەهێنرێتەوە".
وتیشی "هەركات ئۆتۆمبێلەكە دەرهێنرایەوە ئاوی زێكە بەردەدرێتەوە و هیچ كێشەی نییە".