کوردستانی

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لقی هەولێر خانەنشین كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لقی هەولێر خانەنشین كرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا خانەنشین كراوە و هیچ پەیوەندییەكی بەو كارانەوە نەماوە، تەواوی ئەو پارانەی كە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت دەچێتە ئەو بانكەوە.

حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لقی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا ئەو خانەنشین بووە و كەسێكی تر لە پۆستەكەی دانراوە وەك بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر".

وتیشی "هیچ زانیارییەكی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییە لە لایەن بەغداوە".

حاجی عابید مزوری، لە ماوەی كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی عیراق لە هەولێر بوەتە بەڕێوەبەر و لە ئێستادا خانەنشین كراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان