کوردستانی
سبەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی مەودا میدیا كەوتووە، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان.
سەرچاوەیەك كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ یەكشەممە، 26ی نیسان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە پەرلەمانی كوردستان".
ئەوەشی وت "هۆكاری سەردانەكەی لە بارەی پرسی دابەشنەكردنی مووەچە و نەبوونی پارە و پرسی ئەو پارەیەی كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و لە بەغداوە راگیراوە".
لای خۆیەوە شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكەی سبەی لە نێوان سەرۆكی فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزیری دارایی دەبێت".
بەپێی زانیارییەكان "كۆبوونەوەكە لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بەو دۆخەو مووچەی فەرمانبەران و پارەی بەغدا گفتوگۆ دەكرێت و داوای روونكردنەوە لە وەزیری دارایی دەكەن لەسەر ئەو بابەتانە".