کوردستانی

مەرزێكی سنوری پارێزگای سلێمانی كرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرزێكی سنوری پارێزگای سلێمانی كرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوری قەزای پێنجوێن مەرز سەیرانبەن لە سنوری قەزای پێنجوێن كرایەوە و تەندروستی قەزاكەش دەڵێت كۆمەڵێك رێكارو رێنمایی نوێی بۆدیاریكراوە.

لوقمان لەتیق، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بە ئامادەبوونی لایەنە حكومییەكانی سنورەكە كە لە تەندروستی و گومرگ و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە و یەكە تەندروستیەكانی ناوچەكە، مەرزی سەیران بەن لە سنوری قەزای پێنجوێن كرایەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "لە سنوری ئێرانەوە ئەمین زادە قائیمقامی شاری بانە و ئاغای ڕەحیمی نوێنەری شاری بانە لە پەڕلەمانی ئێران و ئاغای تاهیری لێپرسراوی مەرزی سەیران بەن لە وڵاتی ئێران کۆبوونەوەیەک لەناو خاکی ئێران ڕێکخراو بە هەماهەنگی و رێکاری توندی تەندرووستی مەرزەکە کرایەوە".

هەروەها " تەندرووستی پێنجوێن تیمێکی پشکنینی کۆرۆنای بۆ پشکنینی سەرجەم شۆفێرە بارهەڵگرەکان لەناو مەرزەکە جێگیر کرد".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان