کوردستانی

قوباد تاڵەبانی لەسەر كارمەندێكی هاتووچۆ دێتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی لەسەر كارمەندێكی هاتووچۆ دێتە دەنگ

مەودا میدیا-

‎پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، سەبارەت بە رووداوی شێلانی کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان کە لەلایەن شۆفێرێکەوە ئەنجام دراوە ، ئێمە هەر لەسەرەتای ڕوداوەکەوە لەسەر خەت بوین.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە " موحسن مەنسور، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمییان، ڕاستەوخۆ لە سەرخەتبووە لەگەڵ کارمەندەکەدا، دوای رووداوەکە راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە و ئێوارەی ئەمڕۆش شۆفێرەکە دەستگیر کراوەو ڕوبەڕوی یاسادەکرێتەوە".

باس لەوەشكراوە " ئێمە وهك هاتووچۆی گەرمیان لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساداین داوامان کردوە یاسا جێبەجێبکرێت بۆئەوەی جارێکی تر رووداوی لەم شێوەیە دوبارە نەبێتەوە".

لای خۆیەوە" قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرئەو بابەتە ڕایگەیاند "لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ تۆمەتبار دەکرێت و هیچ چاوپۆشییەک بۆ ئەم جۆرە رەفتارانە نییە و قسەشم لەگەڵ ئەو كارمەندە كردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان