کوردستانی

گەنجێک بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت کەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە ئاماژەی بەوەشکردووە تۆمەتبارەکە تەمەنی 20 ساڵە و بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە.
 
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کە تێیدا هاتووە "پۆلیسی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیرکرد".
 
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبارەکە ناوی "ی. ز. س"ە تەمەنی 20 ساڵانە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 14ی یاسای تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان بەندکراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان