کوردستانی

7 ژن کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


7 ژن کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا
مەودا میدیا-

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لانیکەم 7 ژن لە شارەکانی سنە و مێهران و سونقوڕ و سەقز و نەغەدە بەهۆی کێشەی خێزانی و ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە لەرێگەی خۆهەڵواسین و دەرمان خواردنەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی هەینی24ی نیسانی 2020 ژنێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی "سارینا غەفووری" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و ئەو ژنە ماوەیەک پیش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و دایکی منداڵێکیش بووە.

هەمان ڕۆژ، ژنێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "مەنیج قادری" بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج شەممە 23ی نیسانی 2020 ژنێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "سیمین سەجادی" بە هۆی هەژاری و کیشەی ماڵی لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە, ناوبراو دایکی دوو منداڵ بووە.

هەنگاو پێشتر هەواڵی خۆکوشتنی چوار ژنی دیکەی بە ناوەکانی "دەریا محەمەدی، نگین ئەمینی، شەریفەمستەفاپوور و ئەفسانە ڕەحیمی" لە شارەکانی سنە، سونقوڕ و سەقز بڵاوکردبوویەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان