کوردستانی
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی نیسانی 2020 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین پێشهات و زانیارییەکان کۆبوونەوەکانی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا بکرێت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری دواکەوتنی، هەروەها لەبارەی داهاتەکانی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ دەکرێت".