ئابووری
ئەمڕۆ بڕیار لە خەرجکردنی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات و لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم 120 ملیارەکە رادەست دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕییەکان 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب (8) و ئەیلول (9)دا کردووەو لیستی مووچەی ئاب تەواوبووە و کێشەی نەبووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو هەفتە لەمەوپێش محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی بە وەزیرە کوردەکان دا بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە".
ب ح

بیروڕا