ئابووری

عیراق 35 تریلیۆن دینار كورتهێنانی لە بودجەدا هەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق 35 تریلیۆن دینار كورتهێنانی لە بودجەدا هەبووە
مەودا میدیا-

بانكی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد 35 تریلیۆن دینار كورتهێنانی لە بودجەی سێ ساڵیدا بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) هەبووە و قەرزی ناوخۆیش بڕەکەی 91 تریلیۆن دینارە.

بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "قەرزی ناوخۆیی بڕەکەی 91 تریلیۆن دینارە، 56 تریلیۆن دیناری کۆکراوەی ساڵی 2022، و بڕە زیادکراوەکانیش بریتیین لە 35 تریلیۆن دینار قەرزی ساڵانی (2023، 2024، 2025). زۆربەی قەرزی ناوخۆ لە چوارچێوەی سیستمی بانکی حکومیدا بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەرزە دەرەکییەکان کە پێویستی بە دانەوە هەیە لە 13 ملیار دۆلار تێپەڕ ناکات، عیراق هیچ پابەندبوونێکی لەدەستنەداوە و ناوبانگی دارایی نایابی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی پاراستووە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی قەرزی گشتیی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی لە 43% تێپەڕی نەکردووە و بەپێی پۆلێنکردنی نێودەوڵەتیی ئەم رێژەیە مامناوەندە و لە سنوورە سەلامەتەکاندایە و هیچ بارگرانییەک لەسەر ئابووریی وڵات دروستناکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan