کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هاتووچۆی ژمارەی تاک و جوتی ئۆتۆمبێلەکان بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی بڕیاری ژمارەی تاک و جوتی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵوەشاندەوە و رایدەگەیەنێت ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاکەمان، جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە تێیدا هاتووە "پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (28)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (23/ 4/ 2020)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (96) لە (22/ 4/ 2020)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دوای هەڵسەنگاندنی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا بە:
1-هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (10) لە ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریکردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی (27 /4/ 2020)ەوە، تا کاتێکی تر، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پێویست نەکەوتوونەتەوە کارو ئۆتۆمبێلی تاکسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە (81) لە (23/ 4/ 2020)دا بە سیستمی تاک و جووت کاردەکەن، هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن.
2-ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاکەمان، جێبەجێ دەکرێت.