کوردستانی
پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ تەندروستی هەڵەبجە چاكبوونەوەی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنای لەو پارێزگایە راگەیاند و بەڕێوبەری تەندروستیش ئاماژە بەوەدەکات ئێمە بەهاوڵاتییانی رادەگەیەنین هێشتا دەبێت خۆمان بپارێزین، چونکە هێشتا مەترسییەکان لە ئارادان.
مستەفا ئازاد، بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پارێزگای هەڵەبجە 22 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو سەرجەمیان چاکبوونەتەوە و ئەمڕۆش ئەو دوو تووشبووەی کە مابوون نێردرانەوە ماڵەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناڵێین کۆرۆنامان تێپەڕاندووە، بەڵام دەتوانین بڵێین لە قۆناغێکەوە چوینەتە قۆناغێکی دیکە، چونکە لە ئێستادا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە کە قۆناغی خۆپارێزییە".
بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بەهاوڵاتییانی رادەگەیەنین هێشتا دەبێت خۆمان بپارێزین، چونکە هێشتا مەترسییەکان لە ئارادان، لەبەرئەوەی ئەگەر هەیە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو پشکنینانەی کە لە ناحیە و گوندەکانی سەر سنووری ناوچەکە ئەنجام دەدرێت بۆ هاوڵاتییان ئەنجامی ئەرێنی تێدابێت".