کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: دە‌بێت بە‌ ئاشكرا زانیارییە‌كان و دواپێشھاتە‌كان بۆ خە‌ڵكی كوردستان روون بکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: دە‌بێت بە‌ ئاشكرا زانیارییە‌كان و دواپێشھاتە‌كان بۆ خە‌ڵكی كوردستان روون بکرێتەوە
مەودا میدیا-

جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق رایگەیاند ئە‌ولە‌ویە‌تی حكومە‌تی ھە‌رێم پاراستنی تە‌ندروستی ھاوڵاتیان و‌ دابینكردنی  شایستەییەكانی مووچە‌خۆرانە.

ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ 26ی نیسانی 2020 قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە تەلاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە‌ ھە‌ولێر لە‌گە‌ڵ ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق كۆبوویە‌وە‌, لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دواپێشھاتە‌كان و دە‌رئە‌نجامە‌كانی دوایین سە‌ردانی وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم بۆ بە‌غدا كرا.

لە سە‌رە‌تای كۆبوونە‌وە‌کەدا شاندی دانوستانكار دە‌رئە‌نجامی سەردانەکەیان بۆ بە‌غدا و دۆخی دارایی ئێستای عیراقیان خستە‌ڕوو، شاندەكە ئاماژەیان بەوەدا  "داهاتی نەوتی عیراق بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە و کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەکانی حکومەتی فێدرالیدا دروست بووە، هەروەها بەهۆی ئەم کورتهێنانەوە لە بەغدا فشاری سیاسی هەیە بۆ شكستهێنان بە‌ لێكگە‌یشتنی پێشووی ‌نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا".

لە‌ کۆبوونەوەکەدا جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند "ئە‌ولە‌ویە‌تی حکومەت پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیان و دابینكردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانە‌، بۆیە‌ ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ین و درێژە بە‌ ھە‌وڵە‌كانیشمان دە‌دە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی بژێوی خە‌ڵك دابین بكە‌ین و تە‌ندروستییان بپارێزین، هەروەها جەختی كردەوە شكست بە‌و ھە‌وڵانە‌ دەهێنین كە‌ ئامانج لێیان زەوتکردنی ماف و  شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستانە"‌.

ئەوەشی خستەڕوو "کە دەبێت بەوپەڕی شەفافیەتەوە بەردەوام لە پەیوەندیدا بین لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەغدا و فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی عیراق، هەروەها دە‌بێت بە‌ ئاشكرا و بە‌ شێوازێكی شەفافتر زانیارییە‌كان و دواپێشھاتە‌كان بۆ خە‌ڵكی كوردستان ڕوون بکرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان