کوردستانی

پلانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی نەدانی مووچە دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی نەدانی مووچە دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نەدانی مووچە بە فەرمانبەران یەکێکە لە کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە پەرلەمانی کوردستان پلانێک دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارسەرکردنی ئەو کێشەیە، کە خۆی لە سێ ئاستدا دەبینێتەوە.

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە پلانێکمان ئامادەکردووە کە بیدەین بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم پلانە لە سێ ئاستدایە یەکەم داهاتی ناوخۆ، دووەم داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سێیەم بڕیار و یاسای چاکسازی".

ئەوەشی خستەڕوو "پێمان وایە بەدوورخستنەوەی دەستی کۆمپانیاکانی حزب و سێبەری حزب و بەرپرسە حزبییەکان لە داهاتی ناوخۆ، لایەنی کەم نیوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ زامن دەکرێت، ئەمەش تاڕادەیەکی باش کێشەی نەدانی مووچە چارەسەر دەکات".

دابان محەمەد وتی "جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئیرادەی ئەوێت و پێویستی بە ئیرادەی یەکێتی و پارتییە، چونکە ئەوان خاوەنی بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان