کوردستانی

پۆلیسێك كوژرا... تۆمەتبارێك تەقەی لێكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسێك كوژرا... تۆمەتبارێك تەقەی لێكردووە
مەودا میدیا-

لە كاتی بەجێگەیاندنی كارەكەی پۆلیسێك لە قەزای كۆیە لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كوژرا، دوای ئەوەی تۆمەتبارەكە تەقەی لێكردووە.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە، 26ی نیسان، پۆلیسێکمان بە ناوی کامەران لوقمان، لە قەزای کۆیە لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، تۆمەتبارەکە تەقە لە پۆلیس دەکات و لە ئەنجامدا ئەو پۆلیسە بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات".

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لە كاتی بەجێگەیاندن و ئەرك و كارەكانیان، هێزەكانی ناوخۆ بونەتە قوربانی، یان برینداربوون و گیانیان لە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان