کوردستانی

زەكات و سەرفيترەو فیدیە بۆ مانگی رەمەزان دیاریكران

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەكات و سەرفيترەو فیدیە بۆ مانگی رەمەزان دیاریكران
مەودا میدیا-

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بڕی زەكات و سەرفیترەی بۆ مانگی رەمەزان دیاریكردو لەگەڵ ئەو فیدیەی كە لەسەر رۆژوەوانەو دەبێت بیدات.

بەپێی فەتواكەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا " زەكاتی (سەرفیترە) وەك فەرمانێكی دیاریكراو فەرزە لە سەر موسڵمانان و پێویستە لە ڕۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بدرێت، دروستە هەر لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە بدرێت و باشترین كاتیش لە دوایی پازدەی ڕەمەزانە".

ئاماژە بەوەشكراوە "جەماوەری زانایان رایان وایە پێویستە قوت بێت واتە گەنم و دانەوێلە، بەڵام لە لای مەزهەبی پێشەوا ئەبو حەنیفە و هاوەڵانی و(متأخرین)ی زانایانی مەزهەبی ئیمامی شافیعی دروستە لە جیاتی قوت، قیمەت و نرخەكەی بدرێت".

هەروەها " سەرفیترە بۆ هەر كەسێك دوو هەزارو 500 دینارە، هەروەها ئەو كەسەی فیدیەی كەوتۆتە سەر پێویستە‌ بۆ هەر رۆژێك دوو هەزار و 500 دینار بدات بە هەمان ئەندازەی سەرفیترە، كە‌ بۆ تەواوی مانگی رەمەزان 75 هەزار دینار دەكات".

لە بارەی زەكاتەوە "هەر هاوڵاتییەك بڕی پارەكەی گەشتبێتە 5 ملیۆن و 500 هەزار دینار و ساڵی بەسەردا هاتبێتەوە، ئەوا زەكاتی دەكات و بۆ هەر ملیۆنێك دینار، 25 هەزار دینار زەكاتی دەكەوێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان