کوردستانی
دوای یەك هەفتە لە خنكانی تەرمەكەى دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای یەك هەفتە لە خنكانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی ئەو گەنجە لە چەمی ماوەت دۆزرایەوە و قائیمقامی قەزای ماوەتیش دەڵێت، بەمەبەستی سەیران و گەشت رووی لەو شوێنە كردبوو.
كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەتی سەر بە شارباژێر لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای یەك هەفتە گەران و بەدواداچوون بۆ ئەو گەنجە كە پێش چەند رۆژێك كەوتە ناو چەمی قەزای ماوەت، توانرا ئەمڕۆ تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گەنجە تەمەنی 20 ساڵ بووە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویكردبووە ناوچەكە و بەڵام كەوتوەتە ناو چەمی خەمەڵوكەو خنكاوە".
وتیشی "تەرمەكە بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی نێردراوە و لەوێ لێكۆڵینەوە لەسەر تەرمەكە دەكەن".